لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خەڵکی “دەڕە شەهر” سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی شاری کەرەج، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سەرجەم حوکمی 9 ساڵ و سێ مانگ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ شارۆمەندە بە ناوەکانی “محەممەد ئەمین شەمسی، ئەمیر ئومەرایی و کامران ئومەرایی” بە تۆمەتی “کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات”، هەر یەک حوکمی سێ ساڵ و یەک مانگ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج بەندکراون. چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە لە ڕەوەندێکی نایاسایی و بە بێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ ئەو حوکمانەیان بەسەردا سەپێندراوە و پێویستە سەبارەت بە تۆمەتەکانیان پێداچوونەوە بکرێت.
