بەپێی ڕاپۆرتەکان، چالاکێکی فەرهەنگی خەڵکی شاری بیجاڕ، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو چالاکوانە بە ناوی “جەمشید ئیرەوی” ڕۆژی سێشەممە 12ی ڕەشەمەی 1404ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
