ڕۆژی شەممە 9ی جۆزەردان، “فروزان نەوجەوان” چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی ئینگلیسی بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتیی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی 23ی گوڵانی 1405ی هەتاوی بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو شارومەندە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و بنەماڵەکەی لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنیەکاندان.
