لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیهلوران بە ناوی “زەهرا محەممەد وەلی” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ئەو هاووڵاتییە تەمەن 27 ساڵە، ڕۆژی شەممە 2ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمەوە بە بێ نیشان دانی بەڵگەیەکی قەزایی، دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
