لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی پەیڕەوی ئایینی یارسان، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕەوەندێکی نایاسییدا، تۆمەتی “موحاربە”یان بە سەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو شارومەندە بە ناوەکانی “سەجاد و شایان وەیسی” لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەو بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە ئەو دوو بەندکراوە پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوەکانیان لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات، ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان کراون و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
