کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر چالاکانی سیاسی دەروەی وڵات

درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر چالاکانی سیاسی دەرو

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بنەماڵەی چالاکانی سیاسی دەرەوەی وڵات لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی بەردەوام، بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بنەماڵەی “سەعید سەعیدی” چالاکی سیاسی و بەندکراوی پێشووی سیاسی، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کراوە. هەروەها بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە سەرەڕای هەموو گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە شوێنی نیشتەجێبوونی کوڕەکەیان بە ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم ڕابگەینن و ئەگەر ئەو کارە نەکەن، ڕووبەڕووی دۆسیەی قەزایی دەبنەوە.