کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای چەککردنی گرووپە چەکدارەکان دەکات

داواکاری چەک داماڵینی چەکدارانی عێراق بە لایەن سورۆک وەزیرانی ئە

 

ڕۆژی ڕابردوو، “عەلی زەیدی” سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاندووە کە پێویستە گروپە چەکدارە نایاساییەکانی عێراق بە تەواوی چەک بکرێن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ناوبراو هەروەها ئاماژە بەوە کردووە کە پێویستە سەرجەم گرووپە چەکدارە شیعەکانی وڵاتەکەی بچنە ژێر چاوەدێریی حکوومەت و دامەزراوە فەرمییەکان و لەنێو پێکهاتە فەرمییەکانی دەوڵەتدا تێکەڵ بکرێن. شایانی باسە کە لە مانگانی ڕابردوودا، دەوڵەتی ئەمریکا و وڵاتانی ئۆروپایی گوشارێکی زۆر توندیان خستووەتە سەر حکومەتی فێدراڵی عێراق تاکوو گروپە چەکدارە نایاساییەکان بە تەواوی هەڵبوەشێندرێتەوە و تێکەڵی دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق ببن.