شەپۆلی نوێی گرانی و هەڵاوسانی بێسەروبەر دۆخی بژێوی ژیانی لە شارەکانی کوردستانی ئێران وەک سنە، مەریوان، بانە و سەقز تووشی قەیرانێکی قووڵ کردووە و توانای کڕینی هاووڵاتییانی گەیاندووەتە کەمترین ئاست.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بەهۆی بەرزبوونەوەی نجومیی نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک گۆشت، مریشک و لبنیات، زۆرێک لە بنەماڵە کەمداهاتەکان ناچار بوون ئەم بابەتانە لە سەبەتەی خۆراکی خۆیان کەم بکەنەوە یان بە تەواوی لایبدەن. هەروەها بەرزبوونەوەی بێپێشینەی کرێی خانوو، بووەتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە کرێنشینان و کارگران توانای مانەوەیان لە ناوەندی شارەکاندا نەمێنێت و بە ناچاری ڕوو لە پەراوێزنشینی بکەن. شارەزایان هۆشداری دەدەن کە نەبوونی کارگەی پیشەسازی و هەلی کاری فەرمی لە پاڵ ئەم گرانییەدا، گەنجانی زیاتری ناچار کردووە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان ڕوو لە پیشە کازبەکان و دیاردەی پڕمەترسیی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکان بکەن.
