ڕۆژی ڕابردوو، ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی نەناسراو ڕایگەیاندووە کە “محەممەدباقر قاڵیباف” و “عەباس عەراقچی” بۆ گفتوگۆ سەبارەت ئەگەری ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان تاران و واشنگتۆن، سەردانی قەتەریان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، قاڵیباف لە چوارچێوەی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، گفتوگۆی لەسەر کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ناوچە و دانوستانە پەیوەندیدارەکان کردووە. هەروەها “عەبدولناسر هیممەتی” سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێرانیش لەو سەفەرەدا بەشدار بووە. بەگوێرەی زانیارییە باڵوکراوەکان، گفتوگۆکان زۆرتر سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورموز و هەروەها بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بوون، بەڵام هێشتا ڕاگەیاندنێکی فەرمی سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی وتووێژەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
