ڕۆژی ڕابردوو، بۆ جارێکی دیکە بنکە و بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانییەوە بە چەندین درۆنی ئینتحاری و موشەکی مامناوەند بە ئامانج گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا لانیکەم ٩ ئەندامی ئەو حیزبە بە سەختی بریندار و هەروەها زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە کەوتووە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە دۆخی تەندروستی برینداران زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
