ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە قوتابییانی پارێزگای ئیلام، دژ بە بەڕێوەچوونی حزووریی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەکان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتووە، قوتابیانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی پارێزگای ئیلام، ئاماژەیان بەوە کردووە کە تا ئێستا خوێندن بە شێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوەچووە و پێویستە تاقیکردنەەکانی قوتابخانەکان، وەکوو شارەکانی تاران و ئیسفەهان، بە شێوەیەکی ئۆنلاین بێت. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن و تەنانەت هەوڵی پەرەپێدان بە ناڕەزایەتییەکان دەدەن.
