بەپێی دوایین زانیارییەکان، پاش تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی “ئەستی محەممەدی” هاووڵاتی ٦٧ ساڵە و خەڵکی شاری بۆکان، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە لانیکەم ١٥ ئۆتۆمبێلی تایبەت، ماڵی ناوبراویان گەمارۆ داوە و بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەرکراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
