ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ژمارەیەک لە سیناتۆرەکانی ئەمریکا هۆشدارییان داوە کە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دەکرێت ببێتە هۆی بەهێزبوونی هێزە میلیشیاکانی تاران لە ناوچەکە.
“لیندزی گراهام” ڕایگەیاندووە کە بەخشینی کۆنتڕۆڵی گەرووی هورموز بە تاران، ئاگری شەڕ لە لوبنان و عێراق خۆش دەکات و هێزەکانی حیزبوڵڵا و میلیشیا شیعەکان بەهێزتر دەکات. هەروەها “تێد کروز” ئەو ڕێککەوتنەی بە “هەڵەیەکی کارەساتبار” ناو بردووە و دژایەتیی خۆی بۆ لادانی گەمارۆکان و پێدانی پارە بە تاران دەربڕیوە. شایانی باسە کە “ڕاجێر ویکێر“یش هۆشداریی داوە کە ئاگربەستی پێشنیارکراو، دەرفەت بە ڕژیمی ئێران دەدات بۆ خۆڕێکخستنەوە و لەناوبردنی دەستکەوتە سەربازییەکانی ئەمریکا.
