کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی نانەواکان لە کرماشان

ناڕەزایەتیی نانەواکان لە کرماشان

ڕۆژی شەممە ۲ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە نانەواکانی شاری کرماشان دژ بە کەمیی نرخی نان، گرانبوونی نرخی ئارد و تێچووی بەرهەمهێنان، لە بەردەم بینای ئوستانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.

نانەواکان لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا داوای چاوپێداخشاندنەوە بە نرخی نان و دابینکردنی پاڵپشتیی حکومییان کردووە. بەگوێرەی هەواڵەکان، بەشێک لە بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەرزبوونەوەی نرخەکانی ئارد، کارەبا، کرێ و ماددەی سەرەتایی، کاریگەرییەکی قورسی لەسەر دۆخی دارایییان داناوە و بەردەوامبوونی ئەو بارودۆخە، کارکردنی نانەواخانەکان ئاستەنگ دەکات.