کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٢٧ کەس بە هۆی تەقینەوەی شەمەندەفەرێک لە پاکستان

کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٢٧ کەس بە هۆی تەقینەوەی شەمەندەفەرێک

ڕۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەیەک لە ئەیاڵەتی بەلوچستانی پاکستان، دوو واگۆنی شەمەندەفەرێک لە ڕەیلەکانیان لایاندا و بووەتە هۆی کارەساتێک لەو ناوچەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا کە لە ناوچەی چەمەنی شاری کووەیتەی پاکستاندا ڕووی داوە، ٧ شارومەندی پاکستانی گیانیان لە دەستداوە و هەروەها زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە بەرپرسانی پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە هێشتا سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکە زانیارییەکی ڕوون بە دەستیان نەگەیشتووە و بابەتەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیان لە شوێنی ڕووداوەکە لە ئاگردا سووتاون و ئەمەش تووڕەییەکی زۆری لە نێو خەڵکدا دژ بە حکومەت ساز کردووە.