کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان

کۆبوونەوەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان، لە چەندەمین حەفتەدا ئاکسیۆنیشەممەکانی ناڕەزایەتی، نا بۆ سێدارە و نا بۆ کۆماری ئیسلامییان بەڕێوەبرد.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دسەتی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵە گەیشتوون، بەشداربووانی ئاکسیۆنەکە بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکاردی نا بۆ سێدارە و مەگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەمووی بەندکراوان لە ئێران، ئازادی دەستبەجێی هەموو زیندانیانی سیاسی و ئەقیدەتی و هەروەها سزادانی تاوانبارانی دژ بە خەڵک بوون. هەروەها هاووڵاتیانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە دژ بە جەنایەتەکانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەڵوێتستێکی توندتریان هەبێت.