بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “ڕەسوول یادیار” هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەرکران و ڕاگرتن لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکردندا بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕاگیراوە و بەهۆی ئەشکەنجەی توندی جەستەییەوە، دۆخی تەندروستیی لە مەترسیدا بووە. شایانی باسە کە ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە دانانی بارمتەی قورسی ٦ میلیارد تمەنی لە زیندان ئازاد کراوە.
