بەپێی دوایین زانیارییەکان، تەرمی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “ناسر بەکرزادە” و “مێحراب عەبدوڵڵا زادە“، کە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارە دراون، هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرەڕای ڕێگری لە ڕادەستکرانی تەرمەکانیان، تەنانەت ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بە خزم و کەسی ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە نەدراوە. شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە ڕەوەندێکی نایاسییدا بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی“، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
