کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پەرەسەندنی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیان لە کوردستان

پەرەسەندنی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیان لە کوردستان 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی کەشی توندی ئەمنی و سنووردارکردنی پەیوەندییەکان لە ئێران، گوشارە نایاسایییەکانی هێزە ئەمنیەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزە ئەمنیەکان لە هەفتەکانی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی کوردیان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی قەزایی دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنی نادیار گواستوویانەتەوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی سنووردارکردنی توندی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان، ئامارێکی ڕوون سەبارەت بە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەبەردەستدا نییە. شایانی باسە کە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە کە توندبوونەوەی گوشارە ئەمنییەکان و دەستبەسەرکرانی نایاسایی، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان زۆرتر کردووەتەوە.