کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دارایی دەیان هاووڵاتی لە ناوچە کوردنشینەکانی پارێزگای ورمێ

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دارایی دەیان هاووڵاتی لە ناوچە کوردنشینەکانی

سەرۆکی گشتیی دادگستریی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ، ڕایگەیاند کە دارایی و مۆڵکی ۱۲۹ هاووڵاتی لەم پارێزگایەدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کاره‌ له‌ درێژه‌ی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشوودا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مۆڵکی ئه‌م هاووڵاتییانه‌ ئه‌نجام دراوه‌. هاوکات لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ناوچەکەدا ئەم تۆمەتە ڕووبەڕووی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بووەتەوە، کە ئامانج لێی بەردەوامبوونی سەرکوتکارییە ئەمنییەکانە.