بەپێی هەواڵەکان، هێشتا تەرمی دوو چالاکی سیاسی بەندکراوی کورد ناسر بەکرزادە و مێحراب عەبدوڵڵازادە خەڵکی ئورمیە، نەگەڕێندراوەتەوە بۆ بنەماڵەکانیان
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەوتوو بەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ناسر بەکرزادە و مێحراب عەبدوڵڵازادە، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی ئورمیە، تا ئێستا تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە و ناوەندە حکومەتییەکان ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی هەر جۆرە ڕێوڕەسمێکی سەرەخۆشیی گشتی لە ناو شاری ئورمیە کردووە.
