ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گوڵان، بەهۆی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیاواز لە ڕێگای عەسەلویە ـ سیراف و شارستانی مەریوان، ٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ٢٢ کرێکاری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
لە ڕووداوی یەکەمدا، پاسێکی هەڵگری کارمەندانی کۆمەڵگەی گازی پارسی باشوور کە بەرەو شاری کرماشان بەڕێوە بوون، لە ڕێگەی عەسەلویە–سیراف وەرگەڕا. لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا، ٦ کەس لە کارمەندانی ئەم کۆمەڵگەیە گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە ڕووداوێکی دیکەدا، دوو کرێکاری گەنج بەهۆی کەوتنەناو ئامێرێکی تێکەڵکەری کارگەیەکی بەرهەمهێنانی قارچک لە گوندی “قەڵاجێ“ی سەر بە شارستانی مەریوان، بە سەختی بریندار بوون.
