کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قەیرانی دژواری بژێوی و هەڵاواردنی پێکهاتەیی لە شارەکانی کوردستان

قەیرانی دژواری بژێوی و هەڵاواردنی پێکهاتەیی لە شارەکانی کوردستان

بەپێی نوێترین ئامارەکان کە لەلایەنناوەندی ئاماری ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، پارێزگای کوردستان بە پێوەرەکانی نەهامەتی ٧٧.٢٪، لە سەرووی قەیراناویترین ناوچە جوگرافیاییەکانی ئێراندا جێی گرتووە

بەپێی ئەم ئامارە، ئەم پێوەرە کە لە کۆی گشتی ڕێژەی هەڵاوسانی ١٢ مانگە و ڕێژەی بێکاری ئەژمار دەکرێت، وێنەیەکی ڕوون لە نالەباری و خراپیی دۆخی ئابووری و بژێوی لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان دەدات. هەروەها پارێزگای کرماشان بە ٧٥٪ لە پلەی دووەم، پارێزگای لۆڕستان بە ٧٤.٤٪ لە پلەی سێیەم، پارێزگای ئیلام بە ٧١.٨٪ لە پلەی چوارەم و پارێزگای ورمێ بە ٦٦.٧٪ لە پلەی یازدەهەمدایە. ئەمە لە کاتێکدایە کە تێکڕای ئاستی نەهامەتی لە ئێران ٦١.٣٪ ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە کە ئەم دۆخە دەرەنجامی ساڵانێکی دوور و درێژ لە دابەشکردنی نادادپەروەرانەی سەروەت و سامان، چڕبوونەوەی پیشەسازی و ئیمکانات لە ناوچە ناوەندییەکان، بێبەشکردنی پێکهاتەیی و هەڵاواردنی سیستماتیک لە شارەکانی کوردستانە.