بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، پاش تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی “موحەممەدڕەزا فەریادی” گەنجی خەڵکی شارستانی سەرابڵەی پارێزگای ئیلام، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بڵاو نەکراوەتەوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی بێ ئەنجام ماونەتەوە.
