کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامیی نادیار بوونی چارەنووسی ئەمیر یۆسفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

بەردەوامیی نادیار بوونی چارەنووسی ئەمیر یۆسفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی

وێڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەیئەمیر یۆسفیهاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی جەستەیی لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند کە ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەش کراوە. “ئەمیر یۆسفیخەڵکی گوندیسڵامەتسەر بە شارستانی بۆکان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپاوە و بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم کەسە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.