کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی شەش مانگ زیندانی تەعزیری بەسەر وریشه مورادی لە دۆسیەیەکی نوێدا

سەپاندنی حوکمی شەش مانگ زیندانی تەعزیری بەسەر وریشه مورادی لە دۆسیەیەکی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا،وریشه مورادیبەندکراوی سیاسی کورد و ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی شەش مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە لایەن دەزگای قەزاییەوە لە دۆسیەیەکی نوێدا، بە تۆمەتیتەبلیغ دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بەندکراوە بە هۆی بڵاوکردنەوەی بەیاننامە و ڕاگەیندراو لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، ئەو تۆمەتەی بەسەردا سەپێندراوە و ڕەوەندی دادگاکەی بە شێوەیەکی نایاسایی بەڕێوەچووە.