کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بازداشت کردنی دوو هاووڵاتی لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی سوپاوە

بازداشت دو شهروند در مهاباد توسط نیروهای سپاه

هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، بە چوون بۆ گوندی “کۆسەکەرێز” لە دەوروبەری شاری مەهاباد، دوو هاووڵاتییان بازداشت کرد.

بەپێی هەواڵەکان، ناسنامەی ئەم کەسانە “ئیحسان خوڕەم‌ئاباد” (تەمەن ۱۷ ساڵ) و “میکائیل دوودکانلو میلان” ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە حکوومەتییەکان بێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان، ئەم دوو کەسەیان لەگەڵ خۆیان بردووە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە.