کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گەمارۆی چەندین کەسایەتی و ناوەندی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن بریتانیاوە

ناردنی هێزی سربازی لە لایەن لیتوانییەوە بۆ کەرووی هورموز 6

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند کە ١٢ کەسایەتی و چەندین ناوەندی پەیوەندیدارە بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەو وڵاتەوە گەمارۆ خراوەتە سەریان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کەسانە هەوڵی کردەوەی خراپکارانە و دوژمنانەیان دژ بە دەوڵەتی بریتانیا داوە و لە لایەن دەوڵەتە بڕیار لە سەر قەدەغەی گەشت کردنیان بۆ ئەو وڵاتە و هەروەها زەوتکرانی هەموو داراییەکانیان دراوە. لە هەمان کاتدا سێ ناوەندی دیکە کە یەکێکیانتۆڕی زیندەشتییە، لە لایەن بریتانیاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆی بەسەردا سەپێندراوە.