کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئامادەکاریی هێزی دەریاییی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە ڕژیم

ئامادەکاریی هێزی دەریاییی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی مانۆڕێکی سەربازیدا خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاسێنتکامڕایگەیاندووە کە مانۆڕ و جووڵەی سەربازیی تازە لە چوارچێوەی پاراستنی ئامادەباشیی هێزەکان ئەنجام دەدرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم هەنگاوانە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییەکان لەنێوان واشنگتۆن و تاران و زیادبوونی هەڕەشەکانی شەڕ دێنە ئەنجام و چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لە ناوچەکە بەرز بوونەتەوە.