کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان

کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماڵپەڕیئاکسیۆسلە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی ڕابردوودۆناڵد ترامپبۆ تاوتوێکردنی بژاردە سەربازییەکان دژ بە ئێران، لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە کە تاران پێشتر بە ڕادەستکردنی ئۆرانیۆم ڕازی بووە، بەڵام لە وڵامی فەرمیی دواییدا پاشەکشەی کردووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەو کۆبوونەوەیەدا سێ بژاردەی سەرەکی تاوتوێ کراونەتەوە، دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنیئازادیبۆ پاراستنی کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز، بۆردومانکردنی ئامانجە سەربازییەکانی ئێران و ناردنی هێزی تایبەت بۆ ناو ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی کۆگاکانی ئۆرانیۆم