ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هۆشداریی دا لە ئەگەری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا.
ئەم ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە پێویستە مۆندیال ببێتە هێمای پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ، بەڵام پێدەچێت ئەم خولە گەورەترین مۆندیال بێت، نەک باشترینیان لە ڕووی پاراستنی مافەکانەوە.
