بەپێی ڕاپۆرتێکی سێنتکۆم، ئەم هێزە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی سەر تاران، تاوەکو ئێستا رێگرییان لە 61 کەشتیی کردووە کە هەوڵیانداوە بچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی بێنە دەرەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سێنتکۆم رایگەیاند زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی ئەمریکا بە شێوەیەکی چالاک بەشدارن لە سەپاندنی گەمارۆ دەریایی دژی ئێران. بەپێی راگەیەندراوەکە، هێزەکانی ئەمریکا رێڕەوی 61 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە و چوار کەشتیی دیکەشیان بەهۆی پابەندنەبون بە فەرمانەکان و هەوڵدان بۆ شکاندنی گەمارۆکە، پەکخستووە. شایەنی باسە لە ١٦ی خاکەلێوە ئەمساڵەوە ئەمریکا گەمارۆی دەریایی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ داخستنی تەنگەکە لەلایەن تارانەوە کە لە دەستپێکی جەنگەکەوە تەنیا یەک رۆژ کراوەبووە.
