ڕۆژی ڕابردوو، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە کە ناوەندەکانی بڕیار لە تەلئەبیب بۆ هەر سێناریۆیەک لە ئامادەباشیی تەواودان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی ئەرتەشی ڕژیمی ئیسرائیل لە کۆبوونەوە ئەمنییەتییەکاندا هەڵوێستێکی توندیان دژبە تاران نیشان داوە. سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سپای پاسداران لە ئێستادا لە دۆخێکی لاوازدایە و دەسپێکردنەوەی شەڕ دەتوانێت پرۆسەی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران خێراتر بکات. ئەوە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە کەنداو و گەرووی هۆرمۆز ڕۆژ بە ڕۆژ زۆرتر دەبێتەوە.
