کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئێرانیانی ئازادیخواز لە فرانکفۆرتی ئاڵمان

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئێرانیانی ئازادیخوازەکان لە فرانکفۆرتی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆبوونەوەی حەفتانەیشەممەکانی ناڕەزایەتی فرانکفۆرتبە مەبەستی دژایەتی لەگەڵ لەسێدارەدانی بەندکراوان، پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و هاودەنگی لەگەڵ بنەماڵە دادخوازەکان بەڕێوە چووە.

ڕۆژی شەممە ١٩ی گوڵان هاوکات لەگەڵ ساڵیادی لەسێدارەدانیفەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم‌هۆلی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مەهدی ئیسلامیان، ئەو کۆبوونەوەیە لەلایەن ئەنجوومەنیژن، ژیان، ئازادییەوە بەڕێوە چووە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان بە دروشمینا بۆ شەڕ، نا بۆ کۆماری ئیسلامی، نا بۆ سێدارەوئازادی بۆ بەندکراوانی سیاسی، خوازیاری کۆتاییهێنانی سەرکوتی هاووڵاتیانی ناڕازی و ئازادی بەندکراوانی سیاسی بوون