بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لانیکەم ٤١ کەسی پەیوەندیدار بە گروپێکی سەر بە سپای پاسدارانیان دەستبەسەرکردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە بەیاننامەی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەیندا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەسانە ئەندامی سەرەکیی ڕێکخراوێک بوون کە پەیڕەوی لە تیۆری “ویلایەتی فەقیه” دەکرد و لە دژی ئەمنییەتی نیشتمانیی بەحرەین چاڵاکییان ئەنجام داوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەو دەستبەسەرکردنانە پاش لێکۆڵینەوەیەکی ئەمنی ورد و لە چوارچێوەی دۆسیەی سیخوڕیکردن بۆ لایەنە دەرەکییەکان ئەنجام دراون. لە هەمان کاتدا ناوەندە ئەمنییەکانی بەحرەین جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە چاودێریی چاڵاکییەکانی گرووپە پەیوەندیدارەکان بە کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت.
