بەیانیی ڕۆژی شەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان دەستپێکردووە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، شار و ناوچەکانی نەبەتیە، مەنسووری، بورج ڕەحال و ئارنۆن لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کراونەتە ئامانج، بەڵام هێشتا ڕادەی زیانەکان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هێرشێکی جیادا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لە سەر ڕێگای عەباسیە، لە نزیک شاری سوەڕ کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون.
