بەپێی ڕاپۆرتەکان، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا “سێنتکام” ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی گەمارۆیەکی توندی دەریایی دژ بە کۆماری ئیسلامی، ڕێگرییان لە هاتوچۆی زیاتر لە ٧٠ کەشتیی نەوتهەڵگر لە لەنگەرگەکانی ئێراندا کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو کەشتییانە پتر لە ١٦٦ میلیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانییان هەڵگرتووە کە بەهاکەی دەگاتە ١٣ میلیارد دۆلار. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ٥٠ کەشتیی دیکەش بە فەرمانی ئەرتەشی ئەمریکا ناچار بە گۆڕینی ڕێڕەوی خۆیان کراون و لە هەمان کاتدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ١٥ هەزار سەرباز، ٢٠٠ فڕۆکەی شەڕکەر و سیخوڕی و زیاتر لە ٢٠ کەشتیی جەنگی و فڕۆکەهەڵگر لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارن.
