بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل چوار شارومەندی ئەو وڵاتەیان بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کردووە کە لەنێوانیاندا سێ سەرباز و یەک هاووڵاتیی مەدەنی بوونی هەیە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، تۆمەتبارەکان وێنە و زانیاریی وردیان لە شوێنە هەستیار و ستراتیژییەکانی ئیسرائیل بۆ تاران ناردووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان وێنەی فێرگەی هێزی ئاسمانی، ناوەندەکانی گواستنەوە و شوێنە حکوومییەکانیان بۆ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ناردووە و لە هەمان کاتدا سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەندێک لە دەستبەسەرکراوەکان بە مەبەستی وەرگرتنی ئەرکی ئەمنی، خۆیان پەیوەندییان بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گرتووە.
