کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژ بە تۆڕی دابینکردنی چەک بۆ کۆماری ئیسلامی

گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژ بە تۆڕی دابین کردنی چەک بۆ کۆماری ئیسلام

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی دارایی ئەمریکا ژمارەیەک کەس و کۆمپانیای پەیوەست بە تۆڕی دابینکردنی چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی گەمارۆ داوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو گەمارۆیانە ١٠ کەس و کۆمپانیای لە چەند وڵاتێک وەک چین، بیلارووس، هۆنگ کۆنگ و ئیمارات دەگرێتەوە کە بە گوێرەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا، ڕۆلیان لە دابینکردنی پارچە و کەرەستەکانی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی درۆنەکانی “شاهد” و بەرنامەی موشەکی بالستیکی کۆماری ئیسلامیدا هەبووە.