شەوی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، “ئەبوزەبی” پایتەخی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە هێرش کراوەتە سەری.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەندین موشەکی بالستیکی و درۆنی ئینتحاری هێرشی کردووەتە سەر پایتەختی ئەو وڵاتە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیانێکی زۆر بە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی گەیشتووە. لە هەمان کاتدا ئیمارات بە هۆی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دۆسیەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی دژ بە ڕژیم ئامادە دەکات و بە بڕیاری سەرۆکی دەوڵەت، لێژنەیەک بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەڵگە سەبارەت بە هێرشەکانی سپای پاسداران ئامادە دەکات.
