ڕۆژی ڕابردوو، خاوەن نانەواکان لە شاری کرماشان دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان لە بەردەم بینای ئوستانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی لە سەرەوە بوونی تێچووی پیشەکەیان و هەروەها لە خوارەوە بوونی نرخی نان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و توانای درێژەدانی پیشەکەیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، ناڕازیان خوازیاری بایەخ دانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی کرێکاران و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر کرێکارانی ناڕازی بوون.
