بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ڕەسوول یادیار” ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمدایە و بە پێی هەواڵی گەیشتوو چەند ددانی شکاوە و دەست و ڕووخساری تووشی زیانی جددی بووە.
