کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی موشەکی بۆ سەر کەشتییەکی فەڕەنسی لە کەنداوی فارس

حمله موشکی به کشتی فرانسوی در خلیج فارس 1

بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، شەوی سێشەممە ١٥ی گوڵان، کەشتییەکی بارهەڵگری فەڕەنسی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس کراوەتە ئامانجی هێرشێکی موشەکی و زیانی بەرکەوتووە.

لەو ڕاپۆرتانەدا، ئەم هێرشە خراوەتە ئەستۆی سوپای پاسداران، بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی و سەربەخۆ وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە پشتڕاست نەکراوەتەوە. زانیاری لەسەر ڕادەی زیانەکانی کەشتییەکە، باری تەندروستی تاقمەکەی یان شوێنی وردی ڕووداوەکە لەبەردەستدا نییە و سەرچاوە فەرمییەکانیش هێشتا هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم ڕاپۆرتانە نەبووە.