یەکێتیی ئەورووپا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، هێرشەکانی ڕژێمی ئێرانی دژی “هاوبەشە ستراتیژییەکانی” خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارس بە توندی سەرکۆنە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: “هێرشەکانی ڕژێمی ئێران پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئێمە هاوسۆزی خۆمان بۆ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات) و عومان دەردەبڕین کە بەهۆی ئەم هێرشانەوە زیانیان بەرکەوتووە. ئاسایشی ئورووپا و کەنداوی فارس پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە.” هەروەها یەکێتیی ئورووپا ڕایگەیاند: ئامادەیە بۆ ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێکان و دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بەشداری بکات.
