ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە چەندین درۆنی ئینتحاری و موشەکی بالستیکی، هێرشی کردە سەر وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، وەزارەتی بەرگری ئیمارات ڕایگەیاندووە کە چەندین درۆنی ئینتحاری و موشەکی بالستیکی لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێندراون و هێشتا هەڕەشەی هێرش لە ئارادایە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە ڕێژەی زیانەکان بە دەستمان نەگەیشتووە و ئەگەری هەیە کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زۆرتر ببێتەوە.
