کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناویئیبراهیم مەردانیتەمەن ٤٣ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.