کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار 1 2

ڕۆژی شەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناویمانی عەبدوڵڵازادە، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.