کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ

Untitled

 

ڕۆژی ڕابردوو و سەرەڕای هەموو گوشارەکانی ڕێکخراوە و چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ دژ بە لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران و کوردستان، دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لەسێدارە دراون.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو دوو بەندکراوە بە ناوەکانی “ناسر بەکرزادە و یەعقوب کەریم پوور”، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و پاش پەسەند کرانی حوکمەکەیان لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە، لەسێدارەدراون. شایانی باسە کە پێشووتر ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆژ سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە هوشداری جددیان دابوو، بەڵام سەرەڕای گوشارەکانی ڕێکخراوە و چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە ئێران و جیهان و ئاماژەیان بە ناڕوونی و نایاسایی بوونی ڕەوەندی دۆسیەکانیان، ئەو دوو بەندکراوە لە لایەن ڕژیمی جەنایەتکارەوە لەسێدارە دراون.