ڕۆژی شەممە ١١ی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی بە ناوی “ئالان حیکمەتی ڕاد” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراون.
