کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لەەسێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی لە کوردستان

مەترسی لەەسێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی لە کوردستان 1

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، سێ بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ، مەترسی جددی لەسێدارەدانیان لە ئارادایە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو سێ بەندکراوە بە ناوەکانی “ناسر بەکرزادە، کەریم یەعقوب پوور و مێحراب عەبدوڵڵا زادە” کە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی ناڕەوا و بەبێ بنەمای یاسایی، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، مەترسی لەسێدارەدانیان لە ئارادایە. شایانی باسە کە “ناسر بەکرزادە” ڕێکەوتی ١٠ی گوڵان، پاش پەسەندکرانی حوکمەکەی لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و لە ژێر گوشاری توندی هێزەکانی ڕژیمدایە.